پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قارەمان مەولود سەرۆكی ئەنجوومەنی مووەلیدە ئەهلییەكانی هەولێر رایگەیاند : سەعاتەكانی كاركردنی مووەلیدە ئەهییەكان لەنێو شار 205 سەعات بۆ 298 سەعات بووە و هەربۆیە نرخی ئەمپێر لەنێوان 8 هەزار و 750 دینار بۆ 12 هەزار و 750 دیناردایە”
وتیشی: “چەند موەلیدەیەكی كەم كاری زیاتریان كردووە و نرخی ئەمپێریان دەگاتە 13 هەزار دینار”.
ئەوەشی خستەڕوو ك لە دەوروبەری هەولێر نرخی ئەمپێرێك موەلیدە لەنێوان 6 هەزار بۆ 13 هەزار و 500 دیناردایە”.
عوسمان محەمەد، سەرۆكی كۆمەڵەی مووەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی رایگەیاند : “لە سلێمانی بۆ مانگی 10 نرخی ئەمپێرێك موەلیدە لەنێوان 6 هەزار بۆ 7 هەزار و 500 دیناردایە”.
لەبارەی نرخی ئەمپێری كارەبای موەلیدە لە دهۆك، هەكار هرووری، بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی دهۆك وتی “نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی 10 لە نزیك 9 هەزار و 500 دینار دەبێت”.
هاوكات لە شاری هەڵەبجەش، بۆ مانگی 10 “نرخی ئەمپێرێك موەلیدە هاوشێوەی سلێمانی لەنێوان 6 هەزار بۆ 7 هەزار و 500 دیناردا دەبێت”.
ئەمە لە كاتێكدایە لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 7 هەزار موەلیدەی تایبەت هەن و لە نەبوونی كارەبای نیشتمانیدا كار دەكەن.