پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حکومەتی فەرەنسا ڕایگەیاند، سەرلەنوێ گەڕاندنەوەی چاودێری سنوورە وشکانییەکانی لەگەڵ شەش وڵاتی ئەوروپی دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی فرەنسا، بریارەكە بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هەڕەشە ئەمنییەكانە. روونیشیكردەوە، ئەم هەنگاوە هەریەك لە بەلجیكا، لۆكسەمبۆرگ، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و سویسرا دەگرێتەوە.
پاریس كۆمسیۆنی ئەوروپای لەبارەی ئەو چاودێریكردنەوە ئاگاداركردووەتەوە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم رێوشوێنە كە لە ساڵی 2015وە كاریپێكرا، تائێستا پێویست و كاریگەرە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شەپۆلی كۆچبەران و وەڵامدانەوەی ترسە ئەمنییەكانی فەرەنسییەكان