پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕاگەیەندراوێکى بڵاوكردوهتهوهو ئاشكرایكردوه، ئهمریكا کۆمەڵێک پێداویستی سەربازیی کە پێکهاتون لە؛ سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، ژمارەیەک تۆپهاوێژو چەکی دژە تانک پێشکەشی ئۆکرانیا دەکات.
پنتاگۆن نوسیویهتى، هاوکارییەکان ئامێری پزیشکی، پارچەی یەدەگی سەربازیش لەخۆدەگرێت کە بڕیارە پێشکەشی ئۆکرانیا بکرێت، هاوکارییەکانیش بەبەهای 425 ملیۆن دۆلارنو بەردەوامیش دهبین لە هاوکارییکردنی ئۆکرانیاو ناردنی پێداویستی سەربازییی بۆی تا بەرگریی بکات لەخۆی دژی ڕوسیا.
لهوبارهیهوه ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕۆژنامەوانان وتویهتى، ئەمریکا پێشبینیدەکات کۆریای باکور لەکۆی ئەو 10 هەزار سەربازەی کە ڕەوانەی ڕوسیای کردون، نزیکەی هەشت هەزاریان لەناوچەی کۆرسکی سەر سنوری ئۆکرانیا جێگیرکرابن.
بە وتهى بلینکن، “نەمانبینیوە کە ئەم هێزانەی کۆریای باکور شەڕیان لەگەڵ هێزەکانی ئۆکرانیا کردبێت، بەڵام پێشبینیدەکەین لەچەند ڕۆژی داهاتودا شەڕەکە ڕوبداتو ئهو سهربازانه بهشداریى ئهو شهڕه بكهن”.