چەن ڕێنماییەک لەبارەی هەورەبروسکە بڵاوکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات چەند رێنماییەکی لەبارەی خۆپاراستن لە هەورەبروسکە بڵاوکردووەتەوە و داوا دەکات هاونیشتمانییان پێوەی پابەندبن.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە ئێوارەی ئەمڕۆە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو شەوی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.
ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان داوا لە هاونیشتمانییان دەکات “لە کاتی هەورەبروسکە مۆبایلەکانیان دابخەن، ئەگەر لە ژێر یان نزیکی داری درێژبوون بەخێرایی دووربکەونەوە”.

داواشدەکات، لە نزیک ستوونەکانی کارەبا، تەلەفۆن و تاوەرەکانی پەیوەندی و گەیاندن دووربکەونەوە و لە شوێنی بەرز نەوەستن.
لە رێنماییەکانی ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتدا هاتووە، “ئەگەر لە ناوچەیەکی کشتوکاڵی بیت، تاوەکو بۆت دەکرێت دووربکەوەرەوە لەو شوێنانەی داری بەرزی لێیە و هەوڵبدە بگەیتە ناوچەیەکی دەشتایی و نزم کە درەختی باڵا نزمی لێبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نەچنە شوێنە کراوەکان، ئەگەر لە شوێنێکی وابوون دەستبەجێ لە زەوی پاڵبکەون، هەروەها لە کەلوپەلی ئاسنین و کەنار ئاوەکان دووربکەونەوە.

دەشڵێت،لەکاتی شۆفێری ئاریەلی ئۆتۆمبێلەکەت دابەزێنە و ئەگەر لەناو ئۆتۆمبێل بوویت، دامەبەزە، چونکە پەیکەری ئۆتۆمبێلەکەت جۆرێک لە پارێزگاریت پێدەبەخشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا