له‌عێراقه‌وه‌ هێرشكرایه‌وه‌سه‌ر ئیسرائیل

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئه‌مڕۆ شەممە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق بەیاننامەیەکى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆش بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمانکرده‌وه‌سه‌ر باکوری ئیسرا،ئیل.

لەبەیاننامەکەدا به‌ره‌ى مقاوه‌مه‌ نوسیویه‌تى،لەدرێژەی هەڵمەتەکانمان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دوژمن‌و پاڵپشتیی گەلی فەڵەستین‌و لوبنان‌و لەوەڵامی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە ئیسرا،ئیل لەدژی خەڵکی مەدەنی بەرامبەر بەمنداڵ، ژنان‌و بەساڵاچوان دەیکات، ئەمڕۆ شه‌ممه‌ بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمانکردەسەر پێگەیەکی گرنگ لەباکوری ئیسرا،ئیل.

لەبەرامبەر ئەم هێرشەدا بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاد پێدەچێت ئیسرا،ئیل وەڵامی راستەوخۆی ‌هێرشەکانی عێراق بداتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا