(خەمی مەستوورە) نوێترین ڕۆمانی میران ئەبراهام بڵاو دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆمانێکی نوێی نووسەر و ڕۆماننووسی کورد میران ئەبراهام بە ناوی “خەمی مەستوورە” بڵاو دەکرێتەوە.

ڕۆمانی خه‌می مه‌ستووره ٢٤٠ لاپه‌ڕه‌یه‌ و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییه‌، گێرانه‌وه‌ی چیرۆکی ژنێکی ته‌نیا و به‌جێماوی تاوانه‌کانی ئه‌نفالە.

له‌م ڕۆمانه‌دا سه‌رنج له‌سه‌ر باری ده‌روونی که‌سایه‌تیی مه‌ستووره‌یه، کەسایەتییەک کە میران ئەبراهام چووەتە نێو ڕۆحیەوە و ڕووداو و بەسەرهات و چەرمەسەرییەکانی ژیانی ئەو دەگێڕێتەوە. ژیانی ژنێک کە بە ڕێکەوت، له تاوانه‌کانی ئه‌نفال، ده‌ربازی بووه.

ڕۆمانەکە لەلایەن بڵاوکراوەی کەپر لە مانگی داهاتوودا چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا