پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای ئەوەی هیچکام لە بەربژێران نەیانتوانی زۆرینەی پێویست بەدەستبهێنن، هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی فیدڕالیی عێراق چووە گەڕی دووەمەوە.
لەدانیشتنی ئەمڕۆدا موحموود مەشەهدانی کە لە لایەن زۆربەی سوننەکان، چوارچێوەی هاوئاهەنگی و فراکسیۆنە کوردستانییەکانەوە پشتیوانیی لێ دەکرێت، 153 دەنگی بەدەستهێنا و سالم عیساوی، بەربژێری سەربەخۆ، 95ی بەدەستهێنا.
بردنەوەی پۆستەکە لە گەڕی یەکەمدا پێویستی بە 166 دەنگ بوو،لە گەڕی دووەمدا هەر بەربژێرێک نیوە +1ی دەنگەکان بەدەستبێنێت، کورسیی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق مسۆگەر دەکات.
جێگەی بیرهێنانەوەیە، لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەمەد حەلبوسی، هێزە سیاسییەکانی عێراق لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بۆ پەرلەمان تووشی ناکۆکی و دووبەرەکیی سیاسی بوون، کە ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران نەیتوانی سەرۆکێک بۆ ئەنجوومەنەکە دیاریبکات.