پۆڵەتیك پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یەکێتی لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغدا، سکاڵای لەسەر هەژماری من و رێگریکردن لە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران (تەوتین) تۆمارکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2024، تیمێکی یاسایی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە هاوکاریی و هەماهەنگی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، سکاڵایەکیان لە دادگای کەرخ لە دژی پڕۆژەی ‘هەژماری من’ و رێگریکردن لە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران لە بانکە فیدراڵییەکان کرد.
سکاڵاکەی یەکێتی لە پرۆژەی هەژماری تایبەتە بە ناچارکردنی فەرمانبەران بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەو بانکە ناحکومییانەی بەشدارن لەو پرۆژەیە بەپێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ سکاڵاکەی یەکێتی قبووڵ کردووە و لە ئێستادا سەرجەم رێکارە یاساییەکانی بۆ پێداچوونەوە بە سکاڵاکە دەستپێکردووە،