وەزارەتی کارەبا چەند بڕیارێکی دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەڕێوەبردنی پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا دەدرێتە کارەبای پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

ئەمڕۆ سێشەممە29ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە،” بە سەرپەرشتیی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا کۆبووەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا بەڕێوە ببەن و دەسەڵاتەکان بۆ خوارەوە شۆڕ بکرێنەوە، هەروەها بڕیار درا دەست بە پرۆسەی چاکسازیی وەرزی زستانە بۆ تۆڕەکانی کارەبا بکرێت.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە هەنگاوەکانی پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری، سەڕەرای ئەوەی پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە بۆ چارەسەری بنەڕەتی کارەبا و لەلایەن هاوڵاتییانیشەوە، پێشوازییەکی باشی لێکراوە، ئەم پرۆژەیە فراوانتر دەبێت و ڕێنماییەکانی پێدانی کارەباش بە پێی واقیعە نوێیەکە هەموار دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا