كاوێز مەلا پەروێز: سوپاسی یەكێتی دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پارتی لە كەركوك سوپاسی هەڵوێستەكانی یەكێتی دەكات لەبارەی سوتانی بارەگاكەیان لە بەغدا.

كاوێز مەلا پەروێز بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پارتی دیموكرات لە كەركوك بە پۆڵەتیك پرێسی وت، “پێویستە سوپاسی یەكێتی بكرێت، بۆ ئەو هەڵوێستەی لە سوتاندنی بارەگای پارتی هەیانبوو كە سەرجەم كادرو بەرپرسەكانیان هەڵوێستی جددیان هەبوو، وەك خۆم سوپاسی یەكێتی نیشتیمانی دەكەم”.

لەبارەی گەڕانەوەی حزبەكەشی بۆ كەركوك ئاماژەی بەوەكرد، لە رابردوش هەوڵی گەڕانەوەیان بۆ كەركوك داوە، لەئێستاشدا لە هەوڵدایە و چاوەڕوانی ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكە و رادەستكردنەوەی بارەگاكانیان دەكەن كە تا ئێستاش سوپای عێراقی تێدایە.

رۆژی 17ی ئەم مانگە بەهۆی نیگەرانیان لەهەندێك وتەی هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، بەشێك لەلایەنگرانی حەشدی شەعبی چوونە سەر بارەگای پارتی لە بەغداو سوتاندیان و هەروەها ئاڵای كوردستانیشیان سوتاند.

بەوهۆیەوە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، سوتاندنی ئاڵای كوردستان هێڵی سوورە، هەروەها لەسەر ئاستی سەركردایەتی و جەماوەریش یەكێتی دژی ئەو كارە هەڵوێستی نواند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا