پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، گەشتیارانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە سبەینێوە لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دۆلار بە نرخی رەسمی وەربگرن.
ئەمڕۆ شەممە26ی تشرینی یەکەم، دكتۆر بڕیار رەشید، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند، “لە سبەینێوە گەشتیارانی پارێزگای سلێمانی لە كاتی گەشتكردن دەتوانن هاوشێوەی هاووڵاتیانی پارێزگاكانی دیکەی عیراق دۆلار بە نرخی رەسمی وەربگرن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە رابردوو لە هەوڵدا بووین بۆ كردنەوەی دەروازەی فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی لە رێگای فرۆكەخانەی سلێمانییەوە بە گەشتیاران”.
باسیلەوەشکرد،”دەستخۆشی لە پارێزگاری بانكی ناوەندی و بەرێوبەری گشتی بانكی (تی بی ئای) و بەرێوبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی دەكەین كە هاوكار بوون”.