عێراق ئیدانەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمرۆ شەممە، 26-10-2024، باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “عێراق پێشتر هۆشداری دابوو سەبارەت بە لێکەوتە مەترسیدارەکانی دەرئەنجامی بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هەڵسوکەوتی دڕندانەی ئیسرائیل بەرامبەر گەلەکەمان لە فەڵەستین و هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان و سووریا و ئێران.”

باسم عەوادی وتیشی: “عێراق بە توندترین شێوە ئەم دەستدرێژییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکات، هاودەنگی و وەستانی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات دەکاتەوە. هەروەها داوای ئاگربەست لە غەززە و لوبنان دەکات. پشتیوانیی هەنگاوی هەمەلایەنەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ پشتگیریی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا دەکەین.”

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 26-10-2024، سوپای ئیسرائیل بە زیاتر لە 100 فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئێران، ئەمەش وەک تۆڵەکردنەوەی هێرشە بەرفراوانەکەی ئێران بوو کە بە مووشەکی بالیستیک لە 1ـی ئۆکتۆبەردا هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.

سوپای ئێران بەبێ ئاماژەدان بە هیچ شوێنێک رایگەیاندووە، شەوی رابردوو لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکەی رژێمی تاوانکاری زایۆنیدا، بە مەبەستی بەرگریکردن لە ئاسایشی ئێران و رێگریکردن لە زیانگەیاندن بە گەل و بەرژەوەندییەکانمان، دوو لە ئەندامانی خۆیان کردە قوربانی.

سوپاکە ئاماژەی بە ناوی کوژراوەکان نەداوە، بەڵام بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان یەکێکیان ناوی حەمزە جەهاندیدە لە بەندەر ماهشەهری سەر بە پارێزگای خوزستان و بەر بۆردوومانەکە کەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا