دەیان ژن لەلایەن جادووگەرێکەوە هەڵخەڵەتێندراون و دەستدرێژیی سێکسیان کراوەتە سەر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، کەسێک دەستگیرکراوە کە لە رێگەی نوشتە و جادوو، زیاتر لە 150 ئافرەتی هەڵخەڵەتاندووە و پارەی لێوەرگرتوون، جگە لەوەش دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر بەشێکیان.

ئەمڕۆ هەینی 25ی تشرینی یەکەمی 2024، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای بەسرە توانی کەسێک دەستگیربکات کە بانگەشەی رۆحانیەتی دەکرد و چەندین سکاڵای لەلایەن هاوڵاتییانەوە لەسەر تۆمارکراوە.”

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا، “تۆمەتبار بە راشکاوی دانی بەوەداناوە کە نەزانیی قوربانییەکانی قۆستۆتەوە بۆ ئەوەی بیانخاتە ناو وەسوەسە و جادووەوە، کە لە رێگەیەوە زیاتر لە 150 ژنی هەڵەخەڵەتانووە و جگە لە وەرگرتنی پارە لێیان، دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر بەشێکیان.”

هەر لە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراقدا هاتووە، بەناوی نوشتە و جادووەوە تۆمەتبار بڕی 500 هەزار بۆ 1 ملیۆن دیناری عێراقی لە هەر قوربانییەک وەرگرتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاسایشی نیشتمانی، لە ئێستادا ئەو کەسە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا