پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری رژێمی بەعس بۆ گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی زەوی و موڵک بۆ خاوەنەکانیان لەسنوری کەرکوک دەدات.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خشتەی دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی خشتەکە لە دانیشتنەکەدا چەند پڕۆژەیاسایەک دەخرێنە دەنگدانەوە.
لە بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکەدا، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدەدات لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی خاوەندارێتی زەوی و موڵک بۆ خاوەنەکانیان و ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی رژێمی بەعس کە لەنێوان ساڵانی 1975 بۆ 1979 دەری کردبوون و بەھۆیەوە بەشێکی زۆر لە زەوییەکانی جوتیارانی کورد و تورکمان لەسنووری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لەلایەن عەرەبە ھاوردەکانەوە دەستیبەسەردا گیراوە.
لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەدا، ئەنجومەنی نوێنەران ھەمواری یاسای باری کەسێتی ساڵی 1959 دەخاتە دەنگدانەوە کە لە ماوەی رابردوودا لەنێوان لایەنە سیاسییەکان مشتومڕێکی زۆری لەسەر بوو، ھەروەھا دەنگدەدات لەسەر پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی بۆ بەندکراوانی سونە.