پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنقەرە- هەڵمەتی کرانەوەی سیاسی ناوخۆیی کە لەلایەن سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی، دەولەت باخچەلی، هاوپەیمانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە دەستیپێکرد، لە سەرەتای ئەم مانگەوە خێراتر دەبێت، وەک چۆن بە تەوقەکردنی باخچەلی لە پەرلەمانی تورکیا دەستیپێکرد لەگەڵ ئەندامانی پارتی دیموکرات و یەکسانی کە تۆمەتبارن بەوەی پەیوەندی بە پە*کە*کە* وە هەیە.
لە هەنگاوێکدا کە بە مێژوویی وەسف دەکرێت، باخچەلی لە میانی وتارەکەیدا پێش کۆبوونەوەی بلۆکی پەرلەمانی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی، سێشەممەی ڕابردوو، ئەگەری بەشداریکردنی سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی ک*رێ*کارا*نی کوردستان، ئۆجالان، لە پەرلەمان دوای کۆتاییهاتنی لێپێچینەوەکەی ڕاگەیاند.
ڕوونیشیکردەوە، ڕەنگە ئۆجالان لەبەردەم بلۆکی پەرلەمانی پارتی دیموکراتی و یەکسانی گەلان قسە بکات، بۆ ڕاگەیاندنی کۆتایی “تیرۆر” لە تورکیا و هەڵوەشاندنەوەی پە*کە*کە و ڕادەستکردنی چەک، لە بەرامبەر گرتنەبەری ڕێوشوێنێک بۆ ” مافی هیوا” لە چوارچێوەی یەکلاکردنەوەکەدا.
“مافی هیوا” زاراوەیەکە کە ئاماژەیە بۆ پێدانی ئەو کەسەی کە سزای زیندانی هەتاهەتایی قورسی بەسەردا سەپێنراوە، وەک بەدیلێک بۆ سزای لەسێدارەدان، دەرفەتی گەڕانەوە بۆ ناو کۆمەڵگا دوای تێپەڕاندنی ماوەی دیاریکراو، لە هەمان کاتدا پاراستنی هیوای وەرگرتنەوەی ئازادییەکەی.
ئەم چەمکە بۆ دۆسیەی ئۆ*جە*لا*ن ، سەرۆکی پارتی ک*رێ*کارا*نی کوردستان دەگرێتەوە، کە لە ساڵی 1991 ه وە بە تۆمەتی “خیانەت و جیابوونەوە” لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی سزاکەی بەسەر دەبات. ئۆ*جە*لا*ن سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام لە ساڵی 2002 دا سزاکە بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە ڕێککەوتنی ڕوون لەگەڵ هاوپەیمانە نەتەوەپەرستەکەی، جەختی لە گرنگی قۆستنەوەی ئەو دەرفەتە مێژووییە کرد کە هاوپەیمانی گشتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد پێشکەشی دەکات.
ئۆ*جە*لا*ن لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، دەتوانێت کۆتایی بە پێکدادان و تووندوتیژی بهێنێت
لە یەکەم هەنگاوی بەرجەستەدا بەرەو پێشکەوتنی پرۆسەی دانووستان و چارەسەری، رۆژی چوارشەممە، دوای 43 مانگ لە پچڕانی هەموو پەیوەندی و سەردانێکی خانەوادەکەی بۆ ئیمرالی، ئۆ*جا*لان یەکەم سەردانی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە پێگەیشت.
دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە عومەر ئۆجەلان لەگەڵ مامی کۆبووەوە. پەیامێکی ئۆ*جە*لا*نی بە رای گشتی راگەیاند، ئۆ*جە*لا*ن لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، دەتوانێت کۆتایی بە پێکدادان و تووندوتیژی بهێنێت.
عومەر ئۆ*جە*لا*ن، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی رووها رۆژی پێنجشەممە، 24-10-2024 دووەمین پۆستی لە تۆڕی ئێکس لەبارەی دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆ*جە*لا*ن، رێبەری زیندانیکراوی پە*کە*کە بڵاوکردەوە و دەڵێت: “رۆژی 23ی تشرینی یەکەم لە گرتووخانەی ئیمراڵی دیدارێکی خێزانیم لەگەڵ بەڕێز ئۆ*جە*لا*ن سازکرد”.
لە بەشی دووەمی پۆستەکەیدا عومەر ئۆ*جە*لا*ن نووسیویەتی: “لە دیدارەکەدا بەڕێز ئۆ*جە*لا*ن بە گشتی تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەکانی کرد و داوای کرد ئەم پەیامە بگەیەنمە رای گشتی ‘گۆشەگیری بەردەوامە. ئەگەر هەلومەرج بڕەخسێت، هێزی تیۆری و پراکتیکیی ئەوەم هەیە ئەم دۆخە لە زەمینەی پێکدادان و تووندوتیژییەوە رابکێشم بۆ زەمینەیەکی یاسایی و سیاسی”.
عومەر ئۆ*جە*لا*ن هەروەها رایگەیاندووە، کە ئۆ*جە*لا*ن تەندروستە و سڵاوی بۆ هەمووان هەیە.
کاردانەوەکان لە تورکیا لەبارەی ئازادکردنی ئۆ*جە*لا*ن بەردەوامن، هەندێک پارتی سیاسی دژی ئەو بانگەوازەی دەوڵەت باخچەلین
لە لایەکی دیکەوە دەستپێشخەرییەکەی باخچەلی کاردانەوەی توندی بەشێک لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی لێکەوتەوە.
کاردانەوەکان لە تورکیا لەبارەی ئازادکردنی ئۆ*جە*لا*ن بەردەوامن، هەندێک پارتی سیاسی دژی ئەو بانگەوازەی دەوڵەت باخچەلین، بەڵام دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن بەشێوەیەکی گشتی پەیامی ئەرێنییان هەیە لەبارەیەوە هەیە.
دوای قسەکانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) کە وتبووی “عەبدوڵڵا ئۆ*جە*لا*ن، ڕێبەری زیندانیکراوی پە*کە*کە لە پەرلەمانی تورکیا ئامادە بێت و پەیامی چەکدانان ڕابگەیەنێت” ئەم بابەتە تەواوی سەردێرەکانی هەواڵی تەنیوە، هەندیک پێیان وایە قۆناغێکی نوێیە بۆ تورکیا، هەندێکی دیکەش دەڵێن: “بۆ مەرامی سیاسییە.”
لای خۆیەوە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە، لەبارەی پێشنیازەکەی باخچەلییەوە دەڵێت: “دوای قسەکانی باخچەلی، هەموومان هەوڵ دەدەین تێبگەین چی ڕوویداوە و چی ڕوودەدات.”
هاوکات ئاماژەی بەوە دا “ئەگەر بابەتەکە تەنیا ئازادکردنی کەسێک و پێدانی کورسییەک بۆ قسەکردن و هەڵوەشاندنەوەی پە*کە*کە بێت، بێگومان هەر ئەوە نییە و کێشەیە بەتەنیا قسەکردنی کەسێک لە پەرلەمان چارە ناکرێت، ناتوانن بڵێن شتیک نییە بەناوی کێشەی کورد، ئەگەر کەسێک قسەبکات، هەموو شتێک چارە دەبێت.”
هاوکات وتیشی: “کورد دەتوانێت بڕیار بدات کە ئایا کێشەیان هەیە یان نا نەوەک دەوڵەت باخچەلی.”
لەلایەکی دیکەوە پارتێکی دیکەی پەرلەمانی تورکیا دژایەتیی خۆی بۆ پێشنیازەکەی باخچەلی دەربڕی و سەرۆکەکەشی ڕایگەیاند “ئیلا مەگەر بەسەر لاشەی ئەوانەوە تێیپەڕێنن. هاوکات وەک ناڕەزایەتییەک بۆ باخچەلی، لە کورسیی وتارەوە پەتێکی سێدارەیی فرێدایە خوارەوە.”
لێدوانێکیش لە پە*کە*کەوە هات، هێلین، ئومید، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پە*کە*کە رایگەیاند “تەوقەکردنی دەوڵەت باخچەلی لەگەڵ دەم پارتی دۆخیکی ئاسایی نییە، ڕووبەڕووی یپلانگێرییەکی دیکەن.” راشیگەیاند “پێشنیازەکەی باخچەلی ئەنجامی خێرداری نابێت، هۆشداریشی داوە لەوەی بە تەپڵی باخچەلی هەڵناپەڕێت.”
- ئاژانسەکان