دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول کۆتایی دێت و سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و هێزە ئەمنییەکان مووچە وەردەگرن.

بەگوێرەی خشتەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-10-2024، مووچەی هەریەک لە سەرۆکایەتیی هەرێم، ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان دابەشدەکرێت.

هەر ئەمڕۆ مووچەی دامودەزگا ئەمنییەکانی وەک ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، فەرماندەیی بەرگریی فریاکەوتن و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان دابەشدەکرێت.

هەر بە گوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول کۆتایی دێت و فەرمانبەران لە چاوەڕوانیی وەرگرتنی مووچەی مانگی 10دا دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا