وادەی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 20ی ئەم مانگەدا، پرسیاری زۆر لەبارەی دەستپێكردنی دانیشتنەكانی پەرلەمان دەستیانپێكردووە.

بەپێی ماددەی سێ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، پەرلەمان یەكەم دانیشتنی خۆی لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی هەرێم ئەنجامدەدات، لە ماوەی 10 رۆژدا لە رێككەوتی پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن كۆدەبێتەوە، ئەگەر بانگهێشتنامەی ئاڕاستەنەكرا، پەرلەمان بەشێوەیەكی ئاسایی لە سەعات 12ی نیوەڕۆی رۆژی دوای ماوەی ئاماژەپێدراو كۆدەبێتەوە.

هەر بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ وەك ئەوەی لە ماددەی 11 دا هاتووە، بەتەمەنترین كاندیدی دەرچووی ئامادەبوو، لەلایەن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بانگهێشت دەكرێت و، دەبێتە سەرۆكی یەكەم دانیشتن و ئەركی بریتی دەبێت لە بەڕێوەبردنی یەكەم دانیشتن و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی.

مەرج نییە لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمان دەستەی سەرۆكایەتیی هەڵبژێردرێت بە تایبەت ئەگەر رێككەوتنێكی سیاسیی پێشوەختە نەبێت، هەر بۆیە ئەگەر ئەمە رووبدات، پێویستە دانیشتنی یەكەم بە كراوەیی بهێڵرێتەوە تا ئەو پرسە یەكلاییدەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا