سبەینێ نەوت لەم ناوچەیە دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە24ی تشرینی یەکەم نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە23ی تشرینی یەکەم، قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بڵاویکردەوە،” ئاگاداری گشت هاوڵاتییانی سنوری قەزاکەمان دەکەینەوە ڕۆژی پێنجشەممە نەوت دابەش دەکرێت بەسەر ماڵاندا ، تەنکەرەکان لەلایەن لیژنەکانی سوتەمەنی دابەش دەکرێن بەسەرگەڕەکەکاندا”.

ئاماژەی بەوەکرد، هاوڵاتیان ئازادن لەهەر تەنکەرێک نەوت وەربگرن بەپێی نزیکی ماڵەکانیان لەشوێنی دابەشکردنەوە .

هاوکات، هەر یەک لە هاوڵاتییانی ناحیەی باوەخۆشێن و گەڕەکی سیروان و گوندی بانی خێلان تەنکەری نەوت دەنێدرێت بۆ ئەو جێگایانە بۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا