فەرمانی دامەزراندن بۆ 7 هەزار و 500 کەس دەرچوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە کەرکووک 7 هەزار و 500 کەس بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت لەو پارێزگایە دادەمەزرێندرێن و پشکی پێشمەرگە و منداڵانی شەهید گەڕێندراوەتەوە ناو دامەزراندنەکە.

پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، ماوەی زیاتر لە ساڵێکە بڕیاری دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەر بۆ پارێزگای کەرکووک دەرچووە، بەڵام بەهۆی پێکنەهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە، جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە دواکەوتووە.

روونیکردەوە، لە ئێستادا بڕیاری دامەزراندنی ئەو کەسانە لە جێبەجێکردندایە و بەگوێرەی ئەو فەرمانەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکە هاتووە، 7 هەزار و 500 کەس بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگا حکومییەکان دادەمەزرێن.

هێمای بۆ ئەوەشکرد، فەرمانی دامەزراندنەکە سەرجەم بڕوانامە جیاوازەکان دەگرێتەوە و تەنانەت بەشێکیشی تەرخانکراوە بۆ ئەو کەسانەی کە بڕوانامەیان نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، پشکی کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە و کەمئەندامان گەڕێندراوەتەوە و ئەولەویەتی دامەزراندن دەدرێت بەوان.

بە وتەی پەروین فاتیح، پێشکەشکردنی داواکاریی بۆ دامەزراندن لە رێگەی لینکێکی ئەلکترۆنییەوە دەبێت و لە لەژێر رێنمایی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەو لینکەن و لە ماوەیەکی نزیکدا خوازیاران لە هەموو نەتەوە جیاجیاکانی کەرکووک بە یەکسانی و بێجیاوازیی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا