پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە رۆژی چوارشەممە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات و تاوتوێکردنی پلانەکانی دوای جەنگ لە کەرتی غەززە ئەجێندای سەرەکیی سەردانەکەی دەبێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بلینکن سەرەتا سەردانی تەلئەڤیڤ-ی پایتەختی ئیسرائیل دەکات و دواتر بەرەو قاهیرەی میسڕ بەڕێدەکەوێت،
بڕیارە بلینکن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و میسڕ کۆدەبێتەوە و کۆبوونەوەکان لەسەر ئەوە دەبن کە کێ کۆنتڕۆڵ و سەرپەرشتیی رێڕەوی ‘فیلادلفی’ دەکات، کە لای عەرەبەکان بە رێڕەوی ‘سەلاحەدین’ ناسراوە و کەرتی غەززە لە میسر جیادەکاتەوە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پێداگری لەسەر هێشتنەوەی هێزەکانی لەو ریڕەوە بۆ هەمیشە دەکات، ئەمەش دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئاگربەستی لەگەڵ حەماس وەستاندووە، کە داوای کشانەوەی تەواوی ئیسرائیل لە غەززە دەکات.
بەشێکی دیکەی ئامانجی سەردانەکەی بلینکن لە میانی گەشتەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بریتی دەبێت لە داڕشتنی پلانێک بۆ بەڕێوەبەردن و بونیادنانەوەی کەرتی غەززە لە پاش کۆتاییهاتنی جەنگ.