پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ئاشکراکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە21ی تشرینی یەکەم، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند،” ئەمڕۆ کاتژمێر 4:30 بۆ 5:00ی ئێوارە ئەنجامی بەرایی دەنگدان رادەگەیەندرێت”.
لەکاتێکدا، دوێنی یەکشەممە20ی تشرینی یەکەم، دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، ڕۆژی 18ی تشرینی یەکەمیش دەنگدانی تایبەت ئەنجام درا.