سڤیلیا ڕیاڵ ئینجا بەرشەلۆنە دۆڕان

پۆڵەتیك: سپۆڕت
سەیر و سەمەرەی تۆپی پێ‌ لە وڵاتی ئیسپانیا ڕوویدا لە چوار یانە گەورەكەی پێشەنگی خولەكە 3 دۆڕان بە 3 یانەی بچووك كە نە مێژوو نە یاریزان و نە شێوازی یاری كردنیان ناگاتەوە بەو گەورانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانییان سەرەتا گرانادا لە سڤیلیای بردەوە ئێوارەش یانەی قادیش لە نێو یاریگای ئالفرێدۆ دێستیڤانۆ لە ڕیاڵی بردەوە دڕەنگانێكی شەویش یانەی خیتافی مەدریدی لە یانەی بەرشەلۆنەی بردەوە ئەم دۆڕاندنەی گەورەكانی تۆپی پێی ئیسپانیاش پێش چەند ڕۆژێك لە دەست پێكی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایە و هەفتەیەكێش پێش بەڕێوەچوونی كلاسیكۆی نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدریدە لە سەر یاریگا زەبەلاحەكەی كامپ نو.

سەیر و سەمەرەیی دۆڕانی هەر سێ‌ یانە گەورەكەش لەوەدا بوو كە بە ئەنجامی 0 – 1 دۆڕان.

ئەنجامی یارییەكانی شەممە
گرانادا 1 X سڤیلیا 0
سێڵتا 0 X ئەتڵەتیكۆ 2
ڕیاڵ 0 X قادیش 1
خیتافی 1 X بەرشەلۆنە 0

لیستی یارییەكانی یەك شەممە
ئەیبار X ئۆساسۆنا
بلباو X لیڤەنتی
ڤیاڕیاڵ X ڤالەنسیا
ئەلاڤێس X ئیلچی
هویسكا X بەلەد وەلید
بیتیس X سۆسیداد

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا