ڕۆژێک پشوو بۆ هێزە ئەمنییەکان ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ لە سەرجەم دامەزراوە و بەڕێوەبەرێتییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایش و فەرماندەیی بەرگریی فریاکەوتن پشووی فەرمییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە20ی تشرینی یەکەم، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە،” بەهۆی ئەرک و ماندووبوونی دڵسۆزانەی ڕۆژانی ڕابردوو بەتایبەتی ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و ئەمڕۆ لە دەنگدانی گشتییدا، دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، بڕیارماندا سبەی 21ی تشرینی یەکەم، لە هەموو دامەزراوە و بەڕێوەبەرێتییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و فەرماندەیی بەرگریی و فریاکەوتن، پشووی فەرمیی دەبێت”.

لەکاتێکدا، ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە کاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە دەستیپێکرد و کاتژمێر 6:00ی ئێوارە کۆتایی هات، هەروەها ڕۆژی 18ی تشرینی یەکەم، دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا