پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قوتابخانەی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی دەنگی دا و داوای لە دەنگدەران کرد، “لە خەو هەستن” و بچن دەنگ بدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 لە کاتژمێر 07:00ی بەیانی بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای ئەوەی دەنگی دا، لە رێگەی میدیاکانەوە پەیامێکی بۆ دەنگدەران نارد و رایگەیاند، “هەڤاڵانی ئەزیزی خەڵکی کوردستان، وەرن دەنگ بدەن، بە پەلە هەستن لە خەو، بە پەلە.”
بافڵ جەڵال تاڵەبانی رایگەیاند، داوا لەهەموو دەنگدەران دەکەم بچن دەنگی خۆیان بدەن. بۆ ئەوەی رەوشی هەرێمی کوردستان بگۆڕێن و باشتری بکەین، پەیامیشمان بۆ دەنگدەران و سەرجەم هاووڵاتیانی کوردستان ئەوەیە کە زوو بەشداری دەنگدان بکەن تا کوردستان بگۆڕین و کۆتایی بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە بهێنین.