بافڵ جەلال تاڵەبانى: هیچ بوارێك بۆ تیرۆریستان ناهێڵینەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان دەڵێت، تۆڵەى خوێنى شەهید محەمەد رەشید ژاڵەیى دەکەینەوە کە لە ئۆپراسیۆنەکانى ئاسایشى هەرێم لەکاتى رووبەڕووبوونەوەى تیرۆرستانى داعش شەهید بوو” دەشڵێت، دڵنیایی بەهەموولایەك دەدەین ئاسایش و سەقامگیریی كوردستان هێڵی سوورە.

بافڵ جەلال تاڵەبانى، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، “شەهیدبوونی كاك محەمەد رەشید ژاڵەیی، كارمەندی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەكاتی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی خاكی كوردستاندا، لە قووڵایی دڵمانەوە نیگەرانیكردین”.

روونیشیکردووەتەوە، “بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەی، هاوڕێیان و هێزەكانی ئۆپراسیۆن دەكەم و لەخوای گەورە داواكارم شیفای بریندارەكان بدات”.

سەرۆکى یەکێتیى ئاماژەى بەوەشکردووە، “دڵنیایی بەهەموو لایەك دەدەین ئاسایش و سەقامگیریی كوردستان هێڵی سوورە و تاوەكو خاوەنی ئەو هێزە قارەمان و تێكۆشەرانە بین، ژیانی خەڵكەكەمان لە ئارامی و ئاسایشدا دەبێت. بەڵێن بە خانەوادە سەربەرزەكەی شەهید محەمەد و هاوڕێیانی دەدەین تۆڵەی ئەم خوێنە دەكەینەوە و هیچ بوارێك بۆ تیرۆریستان ناهێڵینەوە”.

شەوى رابردوو لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی رێکخراوى داعــش لە سنووری شارەدێی شوان، کارمەندێکی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنی سەربە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان شەهیدبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا