کۆمسیۆن: لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەندرێت و ئەم ئەنجامە تانەی لێنادرێت.

دەشڵێت “دوای ئەنجامی بەرایی، پرۆسە هونەرییە تایبەت بە گەیشتن بە ئەنجامی كۆتایی دەستپێدەكات و ئەنجامی كۆتایی لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە رایدەگەیەنرێت، ئیتر لێرەوە قۆناغی تانەكان دەستپێدەكات”.

جومانە غەلای ئەوەشی خستەڕوو،دوای تەواوبوونی قۆناغی تانەكان، ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن پەسەند دەكات و لە سایتی فەرمی كۆمسیۆن بڵاوی دەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا