ئەمڕۆ بارانبارین لە هەندێک ناوچەی هەرێم دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسیی هەرێم پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی ناوچەکان دەبارێت و پلەکانی گەرما نزیکەی 4 پلە دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت . لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران دەبارێت , لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری دابارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وە هەروەها ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی لەسەرخۆ دەگرێتەوە وە لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت.

بەگوێرەی کەشناسی، پلەکانی گەرما لەمڕۆدا 2 بۆ 4 پلە بەراورد بە دوێنێ نزم دەبێتەوە.

دەستەی کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، سبەی هەینی اسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت , ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لەناوچەکانی سنووری بالەکایەتی هەیە.

پلەکانی گەرما بەردەوام دەبێت لە دابەزین و سبەی بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ، 2 بۆ 4 پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی هەینی بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : 28 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 27 پلەى سیلیزى
دهۆک : 25 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 24 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 18 پلەى سیلیزى
سۆران : 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 32 پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا