28 هێڵی ئاسمانیی نێودەوڵەتی گەشتەکانیان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵپەسارد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی مەترسییەکانی فراوانبوونی ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشێکی زۆر هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان گەشتەکانیان بۆ ئەو ناوچەیە راگرتووە و گۆڕانکارییان لە خزمەتگوزارییەکانیان کردووە.

بەشێک لەو هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییانە پێکدێن لە هێڵی ئاسمانی دەلتا، هێڵی ئاسمانیی ئەمریکی، گرووپی لوفتانزا گەشتەکانیان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێویاندا بەیرووت و تەلئەبیب راگرتووە.

گرووپی لوفتانزا تاکو 31 ئۆکتۆبەر گەشتەکانی بۆ تەلئەبیب، بۆ تاران تا 26ی ئۆکتۆبەر، بۆ بەیرووت تا 30ی ئەم مانگە راگرتووە.

هێڵی ئاسمانیی دەلتا بڕیاریداوە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تەلئەبیب و بەیرووت تا 31ـی ئاداری ساڵی داهاتوو رابگرێت، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لەو ناوچانە.

بەشێکی دیکە لەو هێڵانەی کە گەشتەکانیان بۆ عێراق، ئێران راگرتووە بریتیین لە هێڵەکانی، هێڵی ئاسمانیی قەتەر، کۆمپانیای رایان ئێر، پێگاسۆس، ئێر باڵتیک، گرووپی ئێر فەرەنسا-KLM، ئێر هیندستان، بولگاریا ئێر، کەیسی پاسیفیک، فلای دووبەی، هێڵی ئاسمانیی ئەسیوپیا و هێڵی ئاسمانیی یونایتد و بەشێکی زۆری دیکەی هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان.

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو هێڵانە پەیوەندیی بە گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری فراوانبوونی بەرەی جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و لایەنە دژبەرەکانی هەیە لە ناوچەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا