سائر سەبری: ژمارەی توشبوون بە تای خوێنبەربوون یەک لەسەر سێی ساڵی ڕابردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرایکرد، ژمارەی توشبوون بە تای خوێنبەربوون کەمیکردووە و یەک لەسەر سێی ساڵی ڕابردووە.

سائر سەبری، بەڕێوەبەری بەشی پەتا لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند،” لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 187 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لەهەمان کاتدا ساڵی رابردوو ژمارەکە گەیشتبووە 500 “.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە، ئەمساڵ ڕێژەی توشبوون یەک لەسەر سێی ساڵی ڕابردووە.

هاوکات، رشاندنی شوێنی بەخوێکردنی ئاژەڵ لە گوندەکان و گرتنەبەری رێکارەکان لەکاتی توشبوونی هاوڵاتییاندا، هۆکارن بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا