پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە،تیمە تەکنیکییەکانی سوپای ئەمریکا،دەستیانکردوە بەجێگیرکردنی نوێترین سیستمی بەرگریی ئاسمانیی لەبنکەی سەربازیی هەریر لەپارێزگای هەولێر.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، تیمە تەکنیکییەکانی سوپای ئەمریکا لەژێر ڕێوشوێنی توندی ئەمنییو لەسایەی فڕینی چڕی هێلیکۆپتەری جەنگییو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دەستیانکردوە بەجێگیرکردنی نوێترین سیستمی بەرگریی ئاسمانیی لەبنکەی سەربازیی هەریر لەپارێزگای هەولێر.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ڕێوشوێنانە لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی واشنتۆن بۆ بەهێزکردنی بنکەکانی دێت، بەتایبەتیی لەگەڵ ئەو گرژییانەی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕودەدەن.
باس لەوەش کراوە، جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوو زۆر نیشانەی پرسیار دەوروژێنێت، هەر وەک ئاماژەیەکە لەسەر نیازی ئەمریکا بۆ مانەوە بۆ ماوەیەکی درێژ لەعێراق، ئەمەش پێچەوانەی ئەو ڕێککەوتنەیە کە لەگەڵ بەغدا ئەنجامدراوە سەبارەت بەخشتەی کشانەوەی ئەو وڵاتە، کە دەبێت هێزەکانی ئەمریکا تاساڵی 2026 بەتەواوەتیی لەعێراق بڕۆنە دەرەوە.