بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی 274 پارچە زەویی بەزیندانیانی سیاسی درا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە رێوڕەسمێکدا و بەتیروپشک و لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی لە گەرمیان زەوی بەسەر 274 زیندانی سیاسی شاڵاوی ئەنفال دابەشكرا.

لەو رێوڕەسمەدا کە بەچاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەچوو، زەوییەکان دابەشکران کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی رزگارییەوە زەوییەکان دابینکراون.

ئەو زیندانیانەی زەوییەکانیان وەرگرتووە سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەن کە خەمخۆرانە کێشەو ئاستەگەکانی بۆ چارەسەرکردوون، چونکە لە ساڵێ 2018ـەوە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە، بەڵام لەبەر هەندێک کێشە نەیانتوانیوە وەریبگرن بەوپێیەی کێشەی کارتی زانیارییان هەبووە و بە ناوچەی کێشەلەسەر حساب کراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا