پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حزبوڵای لووبنان رایگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە جۆری هورمز-450ی خستووەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 15-10-2024، حزبوڵڵای لووبنان لە بەیاننامەیەکیدا ئاشکرایکرد، “بەمەبەستی پشتیوانی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستینیمان لە کەرتی غەززە، هەروەها بۆ بەرگریکردن لە لووبنان و گەلەکەی، کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەشەوی سێشەممە، تێکۆشەرانی مقاوەمەی ئیسلامی لە فەوجەکانی بەرگریی ئاسمانی فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە جۆری هورمز-450 خستووەتەخوارەوە.”
هیچ لێدوانێک لەلایەن ئیسرائیلەوە لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لەلایەن حزبوڵڵاوە بڵاونەکراوەتەوە.
مایەی باسکردنە، فڕۆکەی هورمز-450 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانە لەلایەن کۆمپانیای “ئێلبیت’ی ئیسرائیلی درووستکراوە بۆ ئەرکی فڕینی تاکتیکی درێژخایەن، بەو پێیەی فڕۆکەکە توانای فڕینی زیاتر لە 20 کاتژمێری هەیە بێ وەستان و ئەرکی سەرەکی بریتییە لە سیخوڕی و چاودێری و گواستنەوەی پەیوەندییەکان.