کاندیدێکی سەربەخۆ لە هەولێر کشایەوە و پشتگیریی خۆی بۆ یەکێتی دووپاتکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەربژێرێکی سەربەخۆ لە بازنەی هەولێر لە کێبڕکێی هەڵبژاردن کشایەوە و پشتگیری خۆی بۆ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دووپاتکردەوە.

دڵزار حەسەن، نوسەر و وەرگێڕ و رۆژنامەنووسی ناوداری شاری هەولێر کە بە ژمارە 167 وەک بەربژێری سەربەخۆ لە بازنەی هەولێر کاندید بوو بۆ پەرلەمانی کوردستان، بڕیاریدا لە کێبڕکێکردن بکشێتەوە و لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا پشتگیریی خۆی بۆ لیستی 129ـی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دووپاتکردەوە.

لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا دڵزار حەسەند دەڵێت: “ئێستا یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان هەڵگری هاوسەنگیی هێزە و هەوڵ بۆ پەرلەمانێکی بەهێز و حکومەتێکی دادپەروەر و بێ جیاوازیی دەدات لە زاخۆ تا خانەقین، بۆیە من لەمڕۆوە پاڵپشتیی لیستی 129ـی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم لەبەرخاتریی ئەوەی ببینە خاوەن حکومەتێکی دادپەروەر بۆ هەموو کورد و کوردستان.”

دڵزار حەسەن، ساڵی 1975 لە هەولێر لەدایکبووە، یەکەم کەس بوو وەک بەربژێری سەربەخۆ لە بازنەی هەولێر ناوی لە کۆمسیۆن تۆمارکرد و دیبلۆمی لە زانستی ئایینی و بەکالۆریۆسی لە بەراوردی ئایینەکاندا هەیە، وەکو نووسەر، وەرگێڕ و رۆژنامەنووس کار دەکات و 12 کتێبی نووسیون و وەرگێڕاون.

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 11 بەربژێری لیست و لایەنەکانی دیکە و بەربژێری سەربەخۆ لە بازنە جیاوازەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، لە بەربژێربوون و کێبڕکێ کشاونەتەوە و پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی 129ـی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دووپاتکردووەتەوە کە دوایینیان دڵزار حەسەن بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا