نرخی نەوت بەڕێژەی %3 پاشەکشەی کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەڕێژەی 3% دابەزینی تۆمارکرد و گەیشتە نزیکەی 75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەمڕۆ سێشەممە 15-10-2024، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 2.27 سەنت دابەزی بە 75 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش 2.22 سەنت دابەزی و بە 71 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دابەزینی نرخی نەوت بەڕێژەی %3 دوای ئەوە دێت کە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان باس لەوەدەکەن ئیسرائیل دامەزراوە نەوتییەکانی ئێرانی لە لیستی ئامانجەکانیدا دەرکردووە و چیتر ئیسرائیل هەڕەشە نییە بۆسەر ئەو وڵاتە، بەتایبەتی دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی ئێران کە بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی دابوو. هەروەها راپۆرتی مانگانەی ئۆپێک’یش کە ئاماژەی بەوە کردووە خواستی چین لەسەر نەوت لە دابەزیندایە.

شایەنی باسکردنە، دوێنێ دووشەممە نرخی نەوت بەڕێژەی 2% دابەزینی تۆمارکرد و ئەمڕۆ سێشەممەش بەردەوامییدا بەو دابەزینە.

نرخەکان لەم هەفتەیەدا نزیکەی چوار دۆلار دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی رایگەیاندووە کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە کە ئیسرائیل ئامادەیە ئامانجە سەربازییەکانی ئێران بکاتە ئامانج لەبری ئامانجە ئەتۆمی و نەوتییەکان، ئەمەش ترسی پچڕانی دابینکردنی لە یەکێک لە زەبەلاحترین وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رەواندەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا