حاجی مەسیفی: پارتی دوای 31 ئاب 451 ئۆتۆمبێل و پیکابی خەڵکی تاڵانکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حاجی مەسیفی لە هەولێرەوە لەبارەی ئەو تۆمەتانەی لەلایەن ”میدیا رەسمی و سێبەرییەکانی پارتی” لەبارەی ‘دزینی پیکابێک’ ئاراستەی دەکرێت هاتە دەنگ و رایگەیاند، ”ئەوەی ئەو وڵاتەی تاڵانکرد و ئەو شارەی دزی پارتی بوو، ئەوان باسی یەک بەڕازیلی دەکەن، بەڵام پارتی دوای 31 ئاب 451 ئۆتۆمبێل و پیکابی لە یەکێتییەکان و خەڵکی بێلایەن دزیووە.”

حاجی مەسیفی، سکرتێری ئەنجوومەنی پشتیوانیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، “زۆر جار لە میدیا رەسمی و سێبەرییەکانی پارتی باس لەوە دەکرێت من پیکابێکم دزیبێت، بەڵام راستیی رووداوەکە بەو شێوەیە بوو کە ئەوکات کە شەڕی ناوخۆ لەئارادابوو، پارتی هێرشیکردە سەر کۆمیتەی مەسیفی یەکێتی و 13 پێشمەرگەی شەهید کردین، جگە لەوەش هەموو سەیارەکانی کۆمیتەکەی دزی کە یەکێکیان ئۆتۆمبێلەکەی من بوو لە جۆری لاندکرۆزەر.”

دەشڵێت: ئەو کارەی من کردم دەرئەنجامی کردەوەکەی پارتی بوو و منیش چووم لە شەقڵاوە سەیارەکەم لە پارتییەک سەند کە ناوی مام ئیبراهیم بوو بە بەرچاوی خەڵکەوە نەک بیدزم.

کە پارتی بە دەبابەکانی بەعسەوە هاتە هەولێر، تەنها یەکێتی زەرەرمەند نەبوو

مەسیفی قسەیەکی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاشکرادەکات کە لە یەکێک لە کۆبوونەوەکان بە کادیرەکانی پارتی وتووە “ئەگەر دەنگ بە ئێمە نەدەن، دواتر ئەگەر پیکابیان لێ دزین شکات لای ئێمە نەکەن” دەشڵێت، “حەزدەکەم بە سەرۆکی هەرێم بڵێم کە بە دەبابەکانی بەعس هاتنەوە هەولێر نەک تەنها یەکێتی، بەڵکو تەواوی لایەنەکانی دیکە لە تورکمانی و مەسیحی و بەرەی ئۆپۆزسیۆن کەوتنە بەر شاڵاوی تاڵانی و دەستدرێژییەکانی چەکدارانی پارتی.”

114 کادیری یەکێتی لەلایەن پارتییەوە بێسەروشوێنکراون تا ئێستا گۆڕەکانیشیان دیار نییە

حاجی مەسیفی باس لەوەدەکات، 114 کادیری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەلایەن پارتییەوە بێسەروشوێن کراون و تا ئێستاش گۆڕەکانیان دیار نییە کە دووان لەوانە برای خودی حاجی مەسیفییە. هەروا دەشڵێت “پاش 31 ئاب 7 هەزار و 88 لایەنگری یەکێتییان زیندانیکرد و 12 خانووی تاپۆیان داگیرکرد، 46 خانووی حکومییان داگیرکرد، 194 خانووی بەرەی کوردستانی داگیرکرد، هەزار و 25 خانوویان رووخان و سوتان، ئەمە جگە لە داگیرکردنی زەویی تاپۆ و کشتووکاڵی و دێمی لە دەوروبەری هەولێر لەلایەن چەکدارانی پارتییەوە داگیرکران.”

پارتی 451 ئۆتۆمبێلی بچووکی لە خەڵک و یەکێتییەکان دزی

هەروەها وتیشی، “بە بەڵگە هەیە کە چەکدارانی پارتی 451 ئۆتۆمبێلی بچووکی لە هەولێر لە خەڵکی یەکێتی و بێلایەن داگیرکرد، لەگەڵ داگیرکردنی 20 قەلابە و لۆری، 6 شۆفڵ و ئامێر و 29 تراکتۆر و مەکینە. ئەمە جگە لەوەی پارتی پاش 31ـی ئاب هەزاران ئەندامی یەکێتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت فەسڵکرد.”

تەرمی دوو براکەم بدەنەوە لەبری پیکابێک 10 پیکابی مۆدیل نوێیان بۆ دەکڕمەوە

حاجی مەسیفی لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا، “ئەوەی ئەو وڵاتەی وێرانکرد، ئەوەی دزی لەو شارە کرد، ئەوەی تاڵانی ئەنجامدا پارتی دیموکراتی کوردستان بوو” وتشی، “لەسەردەمی حکومڕانی یەکێتی هەر کەس بە بەڵگە و دیکۆمێنت لایەتی کە سەیارەیەکی لێ دزراوە با بێتە پێشەوە”. ئاماژەی بەوەشدا، “لە جیاتی ئەو پیکابەی ئەوان باسی دەکەن، با تەرمی براکانم بدەنەوە و چارەنووسی ئەو 114 کادیرەی ئێمە کە بێسەروشوێنکراون ئاشکرابکەن من لە جیاتی ئەوە 10 پیکانی مۆدێل نوێیان بۆ دەکڕمەوە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا