بافڵ تاڵەبانی لە دهۆکەوە: دەنگ بە یەکێتی بدەن بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی تاکڕەویی لە ناوچەکە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی لە وتارێکدا لە میانی شەشەمین کەرنەڤاڵی فراوانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شاری دهۆک بۆ ناساندنی کاندیدەکانی لیستی ژمارە 129ی یەکێتی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، “بە پاڵپشتی جەماوەر، کۆتایی بە دەسەڵاتی پاوانخوازانە دەهێنین لە ناوچەکە، و ئازادی دەگێڕینەوە بۆ خەڵکی دهۆک و بادینان”.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، “پارتی دیموکراتی کوردستان وازی لە کوردایەتی و خزمەتکردنی جەماوەر هێناوە و سیستمێکی پۆلیسی دامەزراندووە کە ئازادییەکان و بیروڕای ئازادی لە ناوچەکە سەرکوت کردووە”.

سەرۆکی یەکێتی  داوای لە هەوادارانی دهۆک و بادینان کرد لە هیچ شتێک نەترسن و دەنگ بە لیستی 129 و کاندیدەکانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی “رێڕەوی حکومەت لە دەسەڵاتی دیکتاتۆریەوە بگۆڕن بۆ دامەزراندنی سیستەمێک کە ئامانجی زامنکردنی کەرامەتی مرۆڤە و مافەکانیان دەپارێزێت”.

بافڵ تاڵەبانی راشیگەیاند، “پارتی دیموکراتی کوردستان ئێستا لە جەماوەر و لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەترسێت و لە لێواری شکستدایە. ئێمە بە پشتیوانیی جەماوەر و بە پشتیوانیی هاووڵاتییان دهۆک و بادینان بەدەست دەهێنین و رژێمی دیکتاتۆری لەو ناوچانە دەردەکەین.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا