لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی فەرمیی لیستی 129ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سبەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەچێتە هولێر و کۆتا کەرنەڤاڵی فراوانی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدات.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی فەرمیی لیستی 129ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “ەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، حەوتەم و کۆتا کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی 2024 لە شاری هەولێری پایتەخت ئەنجامدەدات و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک پێشکەش بە هەولێری قەڵا و منارە و یەکێتییەکان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات.”
لەبارەی کات و شوێنی کەرنەڤاڵەکە، کاروان گەزنەیی ئەوەی خستەڕوو، کەرنەڤاڵەکە سبەی سێشەممە کاتژمێر 3:00ـی پاشنیوەڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر سەر رێگەی سەرەکیی کەرکووک بەڕێوەدەچێت.