محەمەد حەنون: هیچ قەیرانێکی خۆراک بوونی نییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، هیچ کێشەیەکی بەشەخۆراک لە عێراق بوونی نییە و لە هەموو پارێزگاکان خۆراکیان هەیە.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند،” هیچ قەیرانێکی خۆراک بوونی نییە، لەهەموو عێراق سیستمی دابەشکردنی خۆراک بەهەمان شێوەیە و ساڵانە 10 بەشەخۆراک بە هاوڵاتییان دەدرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، بەراورد بە هاوڵاتییانی دیکە 12 بەشەخۆراکیان پێدەدرێت، کە 10 ماددەی خۆراکی لەگەڵ ئارد وەردەگرن، هاوڵاتییانی دیکەش 10 بەشەخۆراکیان پێدەدرێت، کە شەش ماددەی خۆراکی لەگەڵ ئارد وەردەگرن.

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستانیش، هەماهەنگی باش هەیە و هەموو کۆگان لە عێراق وەک یەک بەشەخۆراکیان بۆ دەنێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا