پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل لەسەر داوای جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ماوەی سێ رۆژە هیچ هێرشێکی مووشەکی نەکراوەتە سەر خاکی بەیروت.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، ماوەی سێ رۆژە سوپای ئیسرائیل هیچ هێرشێکی نەکردووەتە سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان ئەمەش لەژێر رۆشنایی راسپاردەکان لەسەر ئاستی سیاسی.
ئاشکراشیکرد، کۆتا هێرش کە ئەنجامدراوە پێنجشەممەی رابردوو بووە و بەرپرسێکی باڵای حزبوڵا کراوەتە ئامانج.
هەر لەو بارەیەوە رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، بایدن داوای لە نەتەنیاهو کردووە هێرشەکان رابگرێت، لە هەفتەی رابردووشدا تەنها دوو هێرش ئەنجامدراون.