پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند ،کاری لەپێشینەمان بریتییە لە ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و لوبنان،بۆ ئەو مەبەستەش هەموو هەوڵێک لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا دەخەینەگەڕ.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێستا کاری لەپێشینەی حکومەتی عێراق تایبەت بە دۆخی ناوچەکە، بریتییە لە ڕاگرتنی هێرشە دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و لوبنان و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەکەدا، بۆ ئەو مەبەستەش بەهاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەوڵی عێراق بۆ پاراستنی ئارامی گەلان و ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە لە بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی عێراقیشە، لەم قۆناغەشدا بەغدا لە پاڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکان، لە ناردنی هاوکاریی مرۆییش بۆ غەززە و لوبنان بەردەوام دەبێت
هاوکات، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەدا، سەردانەکەی بۆ بەغدا بە ئامانجی ڕاوێژکردنە لەسەر دۆخی ناوچەکە، ئێران و عێراقیش هاوڕان کە نابێت ڕێگە بە فراوانبوونی شەڕ بدرێت.