ئەو هەواڵەی فەرمانبەران چاوەڕێی بوون هات؛ بە فەرمی تەوتین لە سلێمانی دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەو هەواڵەی فەرمانبەران چاوەڕێی بوون هات، فەرمانبەرانی چوار وەزارەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستیان بە تەوتین کرد.

گوڵاڵە سدیق، شارەزای بواری دارایی و بانک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی فەیسبووک نوسیوویەتی، “لە ئێستادا فەرمانبەرانی چوار وەزارەت لە بانکی TBI لقی سلێمانی خەریکن تەوتینیان بۆ دەکرێت.”

باسی لەوەشکردووە، زۆرێک لەو فەرمانبەرانەی لەو چوار وەزارەتە دەوام دەکەن، ‘هەژماری من’یان بۆ کراوە، بەڵام دووبارەی تەوتین دەکرێن و لە بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) هەژماریان بۆ دەکرێتەوە.

لەبارەی ئەو فەرمانبەرانەی ‘هەژماری من’یان کردووەتەوە، گوڵاڵە سدیق جەختی لەوە کردەوە، لەگەڵ تەوتین کردنی فەرمانبەرەکە راستەوخۆ تەمویلی مووچەکەی لە بەغداوە بۆ دەنێردرێتە سەر هەژماری تەوتینەکەی، روونیشیکردەوە “کە پارەکە نەچووە سەر هەژماری من، راستەوخۆ هەژمارەکەی کانسڵ دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا