پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، تەواوی شایستەی مانگی شەشی وانەبێژانی گرێبەست کراوە بە چەک و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
کارۆخ عەبدوڵڵا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، سبەی تەواوی شایستەی وانەبێژان خەرج دەکرێت و هەموو مامۆستایان دەتوانن مووچەکەیان وەربگرن.
وتیشی، مووچەی مانگی نۆیان وەک گرێبەست دەبێت و بڕیارە لەگەڵ مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە وەریبگرن.
جێی ئاماژە پێدانە،25ی ئابی 2024، بڕیاردرا وانەبێژانی هەرێم بکرێنە گرێبەست کە ژمارەیان 37 هەزار و 933 مامۆستایە.