ئەمریکا سیستمێکی پێشکەوتووی بەرگریی بۆ ئیسرائیل دابین دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەمریکا بەمزووانە سیستمێکی پێشکەوتووی بەرگریی بۆ ئیسرائیل دەگوازێتەوە، کە دەتوانێت لەو رێگەیەوە خۆی لە هەڕەشەی مووشەکە بالیستییەکانی ئێران بپارێزێت.

ئەو سیستمە بەرگرییەی ئەمریکا دەیبەخشێتە ئیسرائیل بە سیستمی ‘ساد’ ناسراوە، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەلئەبیب داوای لە واشنتن کردبوو بە ناردنی سیستم و کەرەستەی نوێ توانا سەربازییەکانی بەرزبکاتەوە.

کەناڵی 12ـى ئیسرائیل رایگەیاندووە، سیستمی’ ساد’ لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لەسەر خاکی ئیسرائیل بەڕێوەدەبرێت، لەم قۆناغەدا سوپای ئەمریکا تەنیا یەک سیستمی بەرگریی ئاسمانی لەوجۆرە لە ئیسرائیل جێگیر دەکات.

سیستمی بەرگریی ‘ساد’ سیستمێکی پێشکەوتووی بەرگریی مووشەکیی مەودا فراوانە، توانای رێگریکردن و لەناوبردنی مووشەکی بالیستی هەیە و دەتوانێت ئامانجەکانی لە مەودای 150 بۆ 200 کیلۆمەتردا بپێکێت، هاوکات بەشێکە لە تۆڕی بەرگریی مووشەکی کە لەلایەن ئەمریکاوە بەڕێوەدەبرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا