پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
میدیا عێراقییەکان بڵاویانكردەوە، بەغدا ئەمڕۆ یەکشەممە بڕێك پارەی دیكە دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و ڕۆژی سێشەممە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكان و تا ڕۆژی پێنجەشەممە مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت.
میدیا عێراقییەکان بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاویانكردەوە، “کەمیی لە بڕی ئەو پارەیەدا هەیە کە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەرخانکراوە و بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە حكومەتی ناوەند بڕێك پارەی دیكە بخاتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم”.
ئاماژە بەوەشكراوە، “دوای گەیشتنی پارەكە، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە ڕادەگەیەنێت و بە ئەگەرێكی زۆرەوە ڕۆژی سێشەممە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و تا ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت”.