لەبارەی داخستنی ڕێگایەک شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، لەبارەی داخستنی ڕێگایەکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە12ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە کە ڕێگای کەلار بۆ گوندی   ( گۆبان – سەید خەلیل) بەکاردەهێنن، لە ئێستادا ئەو رێگایە رادەگیرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد،  بەهۆی کارکردن و قیرکردن، هاتووچۆکردن بەسەر ئەو ڕێگایەدا ڕادەگیرێت و ڕێگاکە تا سبەینێ دادەخرێت.

ڕوونیکردەوە، شۆفێران دەتوانن بۆ هاتووچۆکردن ڕێگای گوندی قاسم ئاغا بەکار بهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا