ئیجابیاتی هەڵبژاردنی داهاتوی 20 ی 10 ی 2024

ئیجابیاتی ئەنجامی هەڵبژاردنی داهاتوی 20 ی 10 ی 2024   پەنجا لەسەدای 50/.  بەدیارکەوتن کەخۆیان لەم پێنج خاڵەدا دەبیننەوە:

یەکەم : کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان

سەر بەخۆیەو تەواوی تەزویرو فرت و فێڵەکانی پێشووتری بڕیوەو ناوی خوالێخۆشبوانی بەتەواوەتی سڕیەوە، واتا ناتوانن سندوقەکانی دەنگدانیان پێ پڕ کەنەوە.

دووەم : ژمارەی پێکهاتەکان هاتەوە قەبارەی ڕاستەقینەی خۆی و بازنەکان فراوانتر کران و ئەمجارەیان ئەوانیش ناتوانن ببن بەتەرەفی حزبێکی دیاری کراو !

سێیەم : لەناو خۆی هەرێمی کوردستان و لەدەرەوەی هەرێم هەست بە دیکتاتۆریەت و تاک ڕەوی دەسەڵات لەهەرێم کراوە بۆیە هەموولایەک داوای گۆڕانکاری لەو جۆرە دەوڵەتداریە دەکەن.

چوارەم : سەرەڕای ئاشکرابوونی سەدان کۆمپانیاو کارگەی وەهمی و گوماناوی بەشێک لە مەسئولە هەلپەرستەکان هێندەی ئیمبراتۆرێک دەوڵەمەند بوونەو گەلەکەشیان دیناری ڕۆژانەیان نیە بیدەن بە منداڵەکانیان بۆ خەرجی ڕۆژانەی قوتابخانە.

پێنجەم : کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووی  سیاسی ، ئەمنی ، ئیداری ، کایەکانی ژیانی ڕۆژانە شکستی گەورەی هێناوە بەتایەتیش  کەرتی تەندروستی و پەروەردەو کشتوکاڵ وە ژێرخانی ئابوریشمان لەژێر سفردایە.

شەشەم  : یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوای کۆنگرەی پێنج بەسەرۆکایەتی بەڕێز ( سەرۆک بافل ) دروشمێکی گەورەیان هەڵگرتوەو جارێکی تر ناچێتەوە ژێرباری خاتری ئەم و ئەو !

بۆ پێکهێنانی کابینەی 10 چونکە لە کابینەکانی ڕابردوو بەتایبەت کابینەی 8 و 9 یەکێتی بەهەر هۆکارێک بێت نەیتوانی مومارەسەی دەسەڵاتەکانی بکات و لەوپەڕی لاوازی دەسەڵاتەکان بوو لەناو حکومەت ، بۆیە جارێکی تر سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی و خودی بەڕێز ( سەرۆک بافل ) ئەو جۆرە شەراکەت و تەجروبەیە دووبارە ناکەنەوە ناهێلن تاکڕەوی لەهیچ بوارێکدا بمێنێت !

بۆیە گۆڕانکاریەکان جدین و دەنگدەران بەگوڕو تینەوە بەدەنگی کوردانەو مەردانەیان دەستی دەست ڕۆیشتوان دەبڕن و ناهێلن چیتر بچەوسێنەوەو دووبارە گەندەڵەکان بیخۆن و جەماوەریش بڵێ نۆشی گیانتان بێ !!!!

غـازی فیصـل سـان

11_ 10 _ 2024

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا