واشنتۆن پۆست: ترەمپ داوای فڕۆکە و ئۆتۆمبێلی سەربازی کردووە بۆ پاراستنی خۆی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی ئەمڕۆ هەینی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز و واشنتۆن پۆست بڵاویانکردۆتەوە، باس لەوە دەکرێت کە کەمپینەکەی دۆناڵد ترەمپ داوای بەکارهێنانی فڕۆکە و ئۆتۆمبێلی سەربازی کردووە بۆ پاراستنی سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز و واشنتۆن پۆست رۆژی هەینی بڵاویانکردەوە، کەمپینەکەی دۆناڵد ترەمپ داوای بەکارهێنانی فڕۆکەی سەربازی و ئۆتۆمبێلی کردووە بۆ پاراستنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا بە هۆکاری ئەوەی ”ئێران دەیەوێت لە رێگەی کوشتنی دۆناڵد ترەمپەوە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا بکات.”

کەمپینی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ داوا دەکات ترەمپ بە فڕۆکەی سەربازی گەشتی ئەو شوێنانە بکات کە بەمەبەستی بانگەشە سەردانیان دەکات، هەروەها داوا دەکەن قەدەغەی فڕینی فڕۆکە بخرێتە سەر ماڵ و شوێنی کۆبوونەوەکانی دۆناڵد ترەمپ. ئەمە جگە لە پێشوەختە دانانی شووشەی بالیستی (شووشەی گوللەنەبڕ) لە گۆڕەپانەکانی گردبوونەوەی لایەنگرانی.

ئەمە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان پێشتر دوو جار لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان هەوڵی ”تیرۆرکردنی” دراوە. بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان چەند جارێک بەرپرسانی کەمپینی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ لە کۆتایی مانگی پێشوودا داوای پارێزگاریکردن لە سەرۆکی پێشوویان لە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا کردووو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا