بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێم كەمدەكات

پۆڵەتیك پرێس:
بە هۆی چەند گۆڕانكارییەك‌و كاری چاككردنەوە لەلایەن كۆمپانیای دانا غازەوە بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان كەمدەكات.

ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بۆ پۆلەتیك پرێس وتی: كۆمپانیای دانا غاز كاری چاككردنەوە و چەند گۆڕانكارییەك لەكێڵگەكانی كۆرمۆر دەكات و ماوەی هەشت سەعات دەخایەنێت، بەو هۆیەشەوە رۆژی یەكشەممە دوو بۆ سێ سەعات كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە.

ئومێد محەمەد وتیشی: چاككردنەوەی كێڵگەكان لە لایەن دانا غازەوە دەبوو لەهاویندا بكرایە، بەڵام بە هۆی گەرمای ئەو وەرزە دواخرا بۆ وەرزی پایزو ئێستا كاری تێدا دەكرێت.

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەموو دنیادا خواستی پێدانی كارەبا لە هاویندا زیاترە، بەڵام لە هەرێم خواستی پێدانی كارەبا لە زستان زیاترە، بۆیە پێمان وایە زستانی ئەمساڵ پێدانی كارەبا زیاترە لەپارساڵ.

ماوەیەكە بەهۆی ئەنجامدانی گۆڕانكاری لەچەند وێستگەیەكی كارەباو رووكردنەوە سەرچاوەی تر بۆ بەرهەمهێنانی وزە، دۆخی كارەبا لەهەرێم باش بووەو لەوەرزی هاوینیش ژمارەی سەعاتەكانی كارەبا لەچاو ساڵانی رابردوو زیاتربوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا