كارمەندانی كەرتی كارەبا لەدژی بڕیارێكی حكومەت دەوەستنەوە

پۆڵەتیك پرێس:
بەشێك لە كرێكاران‌و تەكنیككارانی كەرتی كارەبا دژی بە ایبەتكردنی كەرتی كارەبا گردبوونەی نارەزایەتیان ئەنجامداو داوا دەكەن حكومەت ئەو هەنگاوە نەنێت.

رۆژی شەممە لە شاری سلێمانی كرێكاران و تەكنیككارانی كەرتی كارەبا گردبوونەوە و راگەیاندراوێكیان ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.

لە راگەیاندراوەكەیاندا كرێكاران داوا لەحكومەتی هەرێم دەكەن، موچەكانیان بەبێ لێبرین لە كاتێكی دیاریكراودا پێشكەش بكرێت.

هەروەها رایانگەیاند، كرێكاران نارازین لەبارەی بە تایبەت كەردنی كەرتی كارەباو دەڵێن، كەمكردنەوەی لەسەدا سی كارمەندانی كەرتی گشتی كارەبا بەرێژەی لەسەدا ٧٠ بۆ كەرتی تایبەت بەواتای ئەوە دێت سەدا سی كارمەندەكانی ئەو كەرتە بێكاردەبن و فشارێكی زۆر دروست دەبێت لەسەر ژیان و كاركردنیان.

راستەوخۆ : ناڕەزایەتی بەشێک لە کرێکاران و کارمەندانی کارەبا

Julkaissut Politic Press Lauantaina 17. lokakuuta 2020

كرێكاران ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن هاوشێوەی بەتایبەتكردنی كەرتی تەندروستی و پەروەردە بەتایبەتكردنی خزمەتگوزاری كارەباش بارگرانییەكی دیكە دەبێت بۆ هاووڵاتیانی هەرێم، بۆیە دەبێت حكومەت بەو بڕیارەدا بچێتەوە.

ماوەی رابردوو حكومەتی هەرێم رایگەیاند، پرۆژەیەكیان هەیە، بۆ ئەوەی كەرتی كارەبا بدەنە دەست كەرتی تایبەت‌و لەلایەن كۆمپانیاوە ئەو كەرتە بەرێوەببرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا