پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تاوەکو ئێستا 30 سکاڵا لەسەر بانگەشەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان تۆمارکراوە، وتەبێژى کۆمیسیۆنیش دەڵێت: دوا ئاگادارکردنەوەیان داوە بە سەرجەم ئەو بەربژێر و لایەنانەى سەرپێچییان کردووە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: تاوەکو ئێستا 30 سکاڵا لەسەر بانگەشەى هەڵبژاردنەکان تۆمارکراوە و ژمارەیەکى زۆر سکاڵایان لە شارەکانەوە پێگەیشتووە و دواى ئاگادارکردنەوەیان سەرپێچییەکان لابراون”.
13 رۆژە بانگەشەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دەستپێکردووە، بڕیارە تاوەکو 15ـى تشرینى یەکەم بەردەوام بێت، لە 20ـى ئەم مانگەش هەڵبژاردنی خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەدەچێت.